بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاند: سەرەڕای پێدانی مووچە لەلایەن بەغداوەبە هەولێر، هەموو فەرمانبەرانی هەرێم لە دواخستنی مووچەکەیان ئازار دەبینن.
شێخ دلێر بە وتنی ئەوەی کە دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بەس هی پارێزگای سلێمانی نییە، زیادی کرد: فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مووچەکەیان دواخراوە و سەرەڕای بەرز بوونەوەی نرخی نەوت، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە هەر دوو مانگ جارێک دەدرێت.
ناوبراو جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم و بەتایبەتی دوای ڕێکەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سیادە، سیاسەتی برسی هێشتنەوەی خەڵلی هەرێمیان گرتووەتە پێش.
Your Comment